لە عەرەبیەوە : عمر ایزدخواە
بە گرنگمان زانی ستراتیژی وڵاتێکی زلهێزی وەک ڕوسیای ، کە بە ئەکتەرێکی گرنگی گۆڕەپانی سیاسی جیهانی و هەرێمیەکان دادەنرێت بخەینەڕوو کە ( ستراتیژی نەتەوەیی ڕوسیای فیدڕاڵە تا ساڵی ٢٠٢٠ ) ، ڕوسیا گەورەترین وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕوبەرەوە هەروەها سیستەمی سیاسی کۆماری دێموکراسی نوێنەرایەتی فیدڕاڵیە ، ستراتیژی وڵاتێک کە تایبەتمەندی ڕۆڵی سیاسەتی دەرەوەی لە دەورانی دوای جەنگی جیهانی دەبیتە یەک لە دوو بەهیزترین جەمسەرە سیاسیەکانی جیهان و بەسەختی ڕووبەڕووی وڵاتێکی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتەوە و دەچێتە جەنگێکی بەناوبانگی ناسراوی وەک جەنگی ساردەوە کە گەمەی ئەسەتێرەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکرد ، لە ئێستاشدا دەبینین ڕوسیا لە لایەنی ئابووری وسیاسی بە زلهێزێکی گرنگی نێودەوڵەتی بەبەرچاودێ و لە ڕکابەری توندی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە تایبەت ناتۆ و هەروەها ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات …
ناوەرۆک
مەسەلە گشتیەکان
ڕوسیا و جیهانی هاوچەرخ : ئاراستەکانی گەشەکردن
بەرژەوەندیە نەتەوەییە لە پیشینە ستراتیژیەکانی ڕوسیا
گەرەنتیەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ::
یەکەم : بەرگری نیشتیمانی
دووهەم : ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا
سێهەم : پێشکەوتنی بار و گوزەرانی ژیانی هاوڵاتیانی ڕوس .
چوارەم : گەشەی ئابووری
پێنجەم : زانست و تەکنیک و خوێندن
شەشەم : تەندروستی گشتی
حەوتەم : ڕۆشنبیری گشتی .
هەشتەم : ژینگە .
سەبارەت بە نوێترین پێشکەوتنەکانی ڕوسیا لەڕووی چەکەوە ، فلادیمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا لە میانی مونتەدای سوپای ڕوسیا بۆ ٢٠١٥ وتوویەتی : ئەم ساڵ هێزی ئەتۆمیمان دەگاتە زیاتر لە ٤٠ موشەكی بالیستی كیشوەر بڕ ، توانای تێك شكاندنی هەر سیستمێكی بەرگری تازەی دەبێت .
مەسەلە گشتیەکان
١- لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا ڕوسیا بەرەوڕووی قەیرانێکی هەمەلایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بووەوە ، وە ئاستی چلۆنایەتی ژیانەی ڕوسەکان لە ئاستێکی باش نەبوو ، ڕوسیا ڕووبەڕووبوو لەگەڵ کێشەکانی ناسیۆنالیستە جیاخوازەکان و تیرۆری نێودەوڵەتی ، وە بوونی دۆخی نەبوونی متمانە بە سیستەمی دەستووری وڵات و پارێزگاریکردن لە سەروەری و یەکیەتی خاکی وڵات لە ئارادا بوو ، بۆیە هەوڵ بۆ گێڕاندنەوەی ئیمکانیەتەکانی لە تەرخانکردنی تواناکانی لە ململانێکان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکانی بەجۆرێک ڕوسیا کیانێکی ئاست بەرەیی- میحوەری بێت لە پەیوەندیە نێودەوڵەتییە فرە جەمسەریەکاندا .
٢- ڕێگری کردن و پێکهێنانی پێشگیری بەرامبەر مەترسیە دەرەکی و ناوخۆییەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ، هەروەها بەرەوپێشچونی داینامیکیانە و گۆڕاوانەی ڕوسیای فیدڕاڵ بەرەو دەوڵەتێک کە سروشتێکی سەرکردانەی لە ئاست جیهان لە ڕووی ئاستی تەکنیکی و چلۆنایەتی ژیانی مرۆڤ و کاریگەری دانان لەسەر پرۆسە جیهانیەکان هەبێ .
٣- گواستنەوەی ڕوسیای نوێ بەرەو دەوڵەتێک کە لەبوارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ، گەرەنتی گەشەپێدانی نەتەوەیەکی سەرکەوتوو بکات ، لەسەردەمی ئێستای جیهانگیری و گشەی جیهانی و پەیوەندیە سیاسیی و ئابووریە نێودەوڵەتیەکان کە مەترسی نوێ دروست دەکەن لەسەر گەشەی تاک و کۆمەڵگا و دەوڵەتی ڕوسیا .
ڕوسیا و جیهانی هاوچەرخ : ئاراستەکانی گەشەکردن
١- بەرەوپێشچونی جیهان و دۆخی ئێستا کە بە جیهانگیری ناسراوە و لە هەموو بوارەکانی ژیان کاریگەری کردووە و بە داینامیکی هەنوکەیی و پەیوەندی نێوان ڕووداوەکان و پێکداپرژانیان جیا دەکرێتەوە ، بوونی مەیلی هاوهێزی دەوڵەتان لە ئاستی نیودەوڵەتی دژایەتی و ململانێ کانی زیاتر کرد کە ئەوەش دەرەنجامێکی پرۆسە جیهانگیریەکان بوو ، کەبوونە هۆی قوڵبونەوەی جیاوازیەکانی لە نێوان وڵاتان ، کە بەها و نمونەی گەشەکردن ئامانجی کێبڕکێی جیهانین ، هەروەها بوو بە زیادبوونی پەیوەندی نیوان سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و ڕووبەڕووی بەڕوشاخان ( تحدا ) و مەترسیە نوێیکان کردنەوە ، بۆیە پێویستە دامەزراوەکانی گەشەپیدانی ئابووری و هەیمەنەی سیاسی بەرەوپێشچونی باری چلۆنایەتی جیۆسیاسی نوی ڕونبکەنەوە و لێی بکۆڵنەوە ، هەروەها پێویستە توێژینەوە بکرێت لە پێناوی چارەسەری کێشە هەنوکەییەکان و نەهێشتنی کێشەکان لەسەر بنەمای هەرێمی بەبێ بەشداری بەهێزی نا هەرێمیەکان ، لە ئاستی بوونیەتی جیهانی و هەرێمی لە ئێستادا هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی دەیەوێ ئاراستەی بکات بە تەنیا ، بنپێکەری میکانیزم و ئامرازە یاساییەکانە و هەڕەشەی زیاتر و زیاتری ئاسایشی نێودەوڵەتیە .
٢- گواستنەوەی ئاراستەکان لە نێوان هاوپەیمانیەکان بەرەو پرینسیپە دیپلۆماسیە فرەڕەگەز ئاراستەکان و هەروەها هێزی ڕوسی لە سەرچاوەکان و سیاسەتی پراگماتی تایبەت بە سود وەرگرتن لە توانای هەموو ئیمکانیاتەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی لە بەرەوپێشچونی هەیمەنەی لەسەر خۆشگوزەرانی جیهاندا دەبێت ، ڕوسیای فیدڕاڵی خاوەنی هێزی پێویستە بۆ گۆڕانکاری بەپێی گۆڕانەکانی سەردەم و هەنوکە و توانای گۆڕان لە داهاتووی مامناوەند ماوەدا لە پێناو ئەو دۆخەی کە هەیەتی کە دەوڵەتێکی زەبەلاحی ئابووریە لە جیهان ، ئەوەش لەسەر بنەمای بەشداریکردنی لە دابەشکاری ڕۆڵی جیهانی چالاکانە و هەروەها بەرەوپێشبردنی هێزی ئابووری نیشتیمانی لە کێبڕکێی جیهانی و توانای بەرگری و ئاستی ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگای .
٣- شێوەکانی بەکارهێنانی هێزی دووبارە کاریگەری لەسەر دروستبوونی دژایەتی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەبێت لە نێوان بەشداربوانی سەرەکی لە سیاسەتی نیودەوڵەتیدا لەگەڵ مەترسی بڵاوبونەوەی چەکی کۆمەڵ کوژ لەلایەن تیرۆریستانەوە ، گەشەکردنی شێوەکانی چالاکی پێشێلی یاساکان لە بواری سیبەرنیتیکی و بایۆلۆژی و بواری تەکنیکی بەرز ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر گەرەنتی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی دادەنێت ، هەروەها ئاراستەکردنێکی مەزن لەسەر بەرەپێشبردنی جیهان لە لایەنی زانیاریەوە هەیە ، مەترسیەکان زیاتر دەبن بە بوونی هەڕەشە لەسەر سەقامگیری دەوڵەتی پیشەساز و گەشەکردنەکانی و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیەکەی و ئابووریەکەی و دام و دەزگاکا دێموکراسیەکانی ، گۆڕەپانی نێودەوڵەتی نیشاندەری ئەوەیە کە گەشەکردنی لەلایەنی کێشەی نەتەوەکان و جوڵە جوداخوازیەکان و بنپێخستنی یەکتر قبوڵکردن و دەرچون و لادان لە یاسا و توندوتیژی .. هەیە ، هەروەها بوونی کێشەی ڕادیکاڵیەتی دینی ، گۆڕەپانی نێودەڵەتی نیشاندەری کیشەی دێموگرافی و کیشەکانی ژینگە و مەزەندەکردنی مەترسی مەزن لەسەر کۆچی نا شەرعی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر و جۆرکانی دیکە .. لە شێوەکانی پێشێلکاری ڕێکخراو ، بڵاوبونەوە و ژینگەی ئێستا هۆکارن بۆ دروستبوونی ڤایرۆساتی نوێی نە ناسراو ، لەگەڵ ئەوەشدا جیهان دەناڵێنێ بە هۆی کەمی ئاوی سازگار .
٤- سیاسەتی جیهانی لە ماوەی دریژخایەن ماوەدا لەسەر هەیمەنەکردن بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا چڕ دەبێتەوە ، هەروەها لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزاییەکانی ( دەریای پارنتس و لەگەڵ ناوچەکانی جەمسەری باکور و لە حەوزی دەریای قەزوین و ئاسیای ناوەڕاست ) ، کە هەتا ئیستاش کێشەکان لە ( عێڕاق و ئەغڤانستان و سوریا و کێشەی ئەدەن ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و بەشێک لە دەوڵەتانی باشووری ئاسیا و ئەفریقا و نیمچە دورگەی کۆریا ) کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر دۆخی نێودەڵەتی لە ئایندەیەکی مام ناوەند ماوەدا .
٥- دۆخی دۆڕان لە پارێزگاری سەرچاوەکان و بەرهەمهێنەکانی مەترسین ، ئەوەش تایبەتمەندی ئەو ڵاتانەیە کە دۆخی سیاسی ناوخۆییان نا سەقامگیرە ، هەروەها لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت لەسەر بڵاوبونەوەی چەکی کلاسیکی کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی کێشە زیاتری کێشە هەرێمیەکان و هەروەها دروستبوونی کێشەی نوێ لە نێوان وڵاتان ، وە لە دۆخی ململانێ لەسەر ئەو سەرچاوانەی جگە لەوانەی کە دوورە پەنایان بۆ برێ بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان ، ئەو کارەی کە دەبێتە هۆی هاوسەنگی بەهێز لە نزیک سنورەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی و هاوپەیمانیەتیەکانی ، مەترسیەکان زیاتر دەبن بە زیاد بوونی ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی کە خاوەنداریەتی چەکی نەوەوەییان هەیە ، ڕێژەی زۆری هۆکارەکانی پاریزگاری لە سەقامگیری جیهانی و هەرێمی کەم دەبنەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زیاتری دژە موشەکیەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا ، دەتوانی بەرواردی ئەو دەرەنجامانە بکەین کە دروست دەبن لە قەیرانە دارایی و ئابووریەکان لە ڕووی ئەو زیانانەی کە لێی پەیدا دەبن بەراورد لەگەڵ بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە ڕووی فروانیەوە .
٦- لە داهاتوویەکی دوور مەودادا ڕوسیای فیدڕاڵی هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە پەیوەندیەکی نێودەوڵەتی لەسەر پرینسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی و گەرەنتی ئاسایشی دەوڵەتان بنیاد بنێت ، ئەوەش لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان ، بەو واتایەی کە دەوڵەت ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی دەگرێت ، شوێنکەوتوویی پراگماتیانەی سیاسەتی دەرەوە دەگۆڕێت بەبێ ئاراستەکردنی بە خەرجیەکی زۆر ، لەبەر ئەوە ڕووداوەکان دەبنە چەکداربوونی تازە ، ڕوسیا وای دەبینێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی دادەنرێن بە دوو کۆڵەگەی تەوەرەیی- میحوەری لە سیستەمی پەیوەندیە نێودەڵەتی سەقامگیری دیار و ڕێزگرتن و هاوسانایی و یەکسانی لە ماف و هاوکاری گۆڕدراوەی نێوان وڵاتان کە ئەمەش بەهۆی میکانیزم و ئامرازی سیاسی هاوچەرخ بەمەبەستی چارەسەری کێشە جیهانی و هەرێمیەکانی پێ دەکرێ ، ڕوسیا پەرە بە هاوکاریەکانی لە چوارچیوە دیاریکراوەکانی وەکو ( گروپی ٨ ، و گروپی ٢٠ ، و ریک ، و ڕوسیا و هیند و چین و ، بریکس ” بەڕازیل و روسیا و هندستان و چین وباشوری ئەفریقا ) ، هەروەها بەکارهێنانی ئیمکانیەتە ڕێکخراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتی نا فەرمیەکانیش ، بە واتای گەشەدانی هاوکاری سیانی و فرە لایەن لەگەڵ دەوڵەتانی ئەندام لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیە سەربەخۆکان لە ئەولەویاتی سیاسەتی دەرەوەی ڕوسیای فیدڕاڵیە ، ڕوسیا هەوڵ دەدات بۆ گەشەدان بە پڕکردنەوەی توانا یەکتر تەواوکردنە هەرێمی و هەماهەنگی لە نێوان دەوڵەتان لەسەر گۆڕەپانی پەیوەندی دار بە دەوڵەتانی سەربەخۆ ، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندیانەی کە هەیەتی لەگەڵ ڕێکخستنی ڕێکەوتنەکانی ئاسایشی بە کۆمەڵ و گروپە ئابووریە ئۆراسیەکان کە کاریگەری بەهێزی بەردەوام لەسەر دۆخی گشی ئەو ناوچانەی کە پەیوەستن بە دەوڵەتانی ئەندام لە پەیوەند بە دەوڵەتانی سەربەخۆ دادەنێت ، بە واتای ئەوەی کە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی ئاسایشی بە کۆمەڵ ئامرازێکی نێودەوڵەتی سەرەکیە لە لایەنی ئاراستەکردنی بەڕوشاخان( تحدا ) هەرێمی و ئەو مەترسیانەی کە پەیوەست بە سەربازی و سیاسی و ستراتیژیەکان ، لەوەشەوە بازرگانی بە ماددە هۆشەبەر و تێکدەرە دەرونیەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن .
٧- ڕوسیا کار دەکات بۆ باشترکردنی گروپە ئابووریە ئۆراسیایەکان لە ڕووی یەکتر تەواوکردنی ئابووری نێوان ئەو وڵاتانە و میکانیزمی بەشداری لە مۆڵەتدانی پرۆژەی مەزن لە بواری ووزەی کارەبا و بوونیەتی ژێرخان و پیشەسازی و..هتد.د ، لە پرۆژەی هاوبەش و کە خاون تایبەتمەندیەکی گرنگی هەرێمی بێت .
٨- ڕوسیا لەلایەن خۆیەوە هەوڵدەدات بۆ زیادکردنی گرنگی هیزی سیاسی ڕێکخراوی ( شەنگەهای ) بۆ هاوکاری و پاڵپشتی کردنی پلانە کرداریەکان لە چوارچێو و کاروبارەکانی بۆ باشترکردنی متمانەی گۆڕاوەی نێوانیان و بەشداری لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست .
٩- ڕوسیای فیدڕاڵی میکانیزمەکانی هاوکاری لەگەڵ یەکیەتی ئەوروپا لە هەندێ ڕووەوە هەڵدەپەسێرێ ، گۆڕەپانی هاوبەش دروست دەکات لەبواری ئابووری و ئاسایشی ناوخۆ و دەرەکی و هاوڕایە لە پێکهێنانی ڕێکخراوی ئاسایشی بە کۆمەڵی دیار لەسەر بنەمای ڕێکەوتننامە یاساییەکان بەپێی بەرژەوەندیە دریژخایەن مەوداکانی ڕوسیا .
١٠- بەرنامەی ڕێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) لە نزیک سنورەکانی ڕوسیا و هەوڵەکانی بۆ بێ ڕۆڵکردنی ڕوسیا و کردەوەکانی کە دژایەتیان هەیە لەگەڵ حوکمەکانی یاسای نیودەوڵەتی ، ئەو کار و بەرنامەیە بە نا پەسەند دادەنرێت لەلایەن ڕوسیاوە و ئەوەش دەبێتە هۆی سنوردارکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ، ڕوسیا هاوکار دەبێت بۆ گەشەدان بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی لەسەر هەنگاوی یەکسانانە و لە بەرژەوەندی باشترکردنی ئاسایشی باکوور لە ناوچەی ( ئۆڕۆ – ئەتڵەسی ) ، قوڵبونەوەی ئەو پەیوەندیانەش لەسەر ئەوە وەستاوە کە تاچەند ئەو ڕێکخراوە هاوکارە بۆ لەبەرچاوگرتنی بەرژرەوەندیە ڕەواکانی ڕوسیا کە پێکدی لە پلانی سەربازی ستراتیژی و ڕێزگرتن لە ئەحکامەکانی یاسای نێودەوڵەتی .
١١- ڕوسیا هەوڵ دەدات بۆ پێکهێنانی هاوبەشی ستراتیژی یەکسان لە ماف و تەواو سنوردار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و کە دۆخی پەیوەندی نێوان ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر دۆخی هەموو جیهان دادەنێ ، بێ شک ڕێکەوتنە نوێکان لە بواری کێشەی چەک و چاودێری لەسەر چەکدارکردن متمانە زیاتر دەکەن ، وریابوون لە بڵاوبونەوەی چەکی کۆمەڵ کوژ و چالاککردنی هاوکاری لە بواری تەشەنەی تیرۆر و کێشە هەرێمیەکان دەبێتە هۆی چارەسەری کێشە تایبەتەکانیان .
١٢- ڕوسیا لە چوارچێوەی ئاسایشی نیودەوڵەتیدا پاریزگاری لە ئەرکەکانی دەکات بەبەکارهێنانی ئامرازی سیاسی و یاسایی و ئابووری دەرەکی و سەربازی و ..هتد.د بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەت و بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ، شوێنکەوتووی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵات پەیوەستە بە ڕاددەی کرانەوە و گەشەی ئەو سیاسەتە پەیوەندی داری متمانەئامێز بۆ چارەسەری ئەرکی تایبەت بە گەشەپیدانی ڕوسیا بە ئەرێنی ، گواستنەوەی ئابووری نیشتیمانی بە شێوەی هاوچەرخ و داهێنانە زنجیرەیەکانی ڕوسیا بە سەرکەوتوویی لەگەڵ بۆشایی ئابووری جیهانی و ڕێکخستنە دابەشکاریەکانی کاری نیودەوڵەتی .
١٣- لە پێناو پێشگیرکردن لە مەترسیە چاوەڕوان نەکراوەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی بێ هیچ دوو دڵیەک دەبێت کار بکرێت بۆ دەستەبەربوونی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سەرکەوتنی نەتەوە و زیادبوونی توانای سەرکردایەتی ڕوسیا لە ناوچە و هەستانەوەی ئابووری نیشتیمانی و بەرزکردنەوەی چلۆنایەتی چالاکی دام و دەزگاکانی دەوڵەت و پێکهێنانی میکانیزمی چالاک بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئامانجی جێبەجێکردنی مافی هاوڵاتیانی ڕوسی لە ژیان و گوزەران و کار و دانیشتوان و تەندروستی و ئاستی ژیانی تەندروست و فێربوون و گەشەکردنی فەرهەنگی .
بەرژەوەندیە نەتەوەییە لە پێشینە ستراتیژیەکانی ڕوسیا :
پوختەی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی لە ماوەی دوور مەودادا بریتین لە :
١- گەشەپیدانی دێموکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی و گەشەدان بە توانای ئابووری نیشتیمانی و تواناداری بۆ کێبڕکێ .
٢- گەرەنتی پاراستن و توند ڕاگرتنی سیستەمی دەستوری و یەکپارچەیی خاکی وڵات و سەروەری ڕوسیای فیدڕاڵی .
٣- گۆڕینی ڕوسیای فیدڕاڵی بۆ دەوڵەتێکی جیهانی مەزن بە ئاراسەتەی پاڵپشتی لە سەقامگیری ستراتیژی و پەیوەندیەکی پێکەوە کاکردن کە ببێتەهۆی قازانجی هەمەلایەنە لە دۆخی جیهانی فرە ڕەگەزدا .
٤- بەرگری نیشتیمانی و ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا لە پێشینەی ئاسایشی نەتەوەیی بنچینەیین لە ڕوسیای فیدڕاڵی .
گەرەنتیەکانی ئاسایشی نەتەوەیی
یەکەم : بەرگری نیشتیمانی
ئامانجە گرنگەکان بۆ بەرەوپێشچونی بەرگری نیشتیمانی پێکدێن لە :
ئەلف // بەرگریکردن بە خۆلادان لە هەڵە ململانێ جیهانی و هەرێمیەکان ، بەدەستهێنانی توانای بەرپەرچدانەوەی دەستپێشخەری ستراتیژی لەبەرژەوەندی گرنتیەکانی ئاسایشی سەربازی بۆ وڵات ، جیاکردنەوەی بەرپەرچدانەوەی ستراتیژی بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆسەی ڕاوێژکارانەی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازی و ئابووری و زانیاری و وەهەروەها .. لە چەند پرۆسەیەکی پەیوەندیدار بەیەک و هەبوو ( ڕامی ) بۆ گرنگی چالاکی دوژمنکارانە لە لایەن هەر دەوڵەتێکی هاوپەیمان و نا هاوپەیمان .
بەرپەرچدانەوەی ستراتیژیانە لە ڕێگای بەکارهێنانی سەرچاوەی ئابووری دەوڵەت بەدەستدێت ، هەروەها پاڵپشتیکردنی هێز کە بەجۆرێ ئاسایشی نەتەوەیی گرەنتی بکات بە میکانیزمی پێویست بۆ گەشەکردنی دەزگای پەروەردەی نیشتیمانی سەربازی و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی سەربزی دەوڵەت .
با // بۆ بەرگری لە نیشتیمان دەوڵەتی ڕوسی دەردەچێ لە پرینسیپە ئیکتفائیە ( مەعقول ) شیاوەکان بە شێوەی کرداریانە ، لە بەرامبەر هەندێ بەکارهێنانی میکانیزم و ئامرازی رەدفعلی نا سەربازی و دیپلۆماسی ئاشکرا و چالاکی ئاشتی و هاوکاری نێودەوڵەتی لە بواری سەربازی دا .
جیم // بەدیهێنانی گەرەنتی ئاسایشی سەربازی لە ڕێگەی گەشەکردن و نەهێشتنی کەم و کوڕی دامەزراوە سەربازیەکانی دەوڵەت و توانا بەرگریەکانی و دابینکردنی بڕی پێویست لە سەرچاوە دارایی و ماددی و ..یەکان .
دال // ئاراستەکردنی سیاسەتی دەوڵەتی ڕوسیا لە بواری بەرگری نیشتیمانی و بونیادنانی سەربازی – لە چوارچیوەی دەوڵەتی فیدڕاڵی – لە ماوەی دوور ، بۆ نمونە گەشەدان بە هێزە چەکدارەکان ، هەروەها هێز و ڕێکخستن و لیژنە سەربازیەکانی تر کە دەکەونە بواری گرەنتی ئاسایش و سەروەری و یەکیەتی خاک بۆ وڵات .
ها // مەترسیەکانی سەر ئاسایشی سەربازی دەوڵەت : سیاسەتی بەشێک لە دەوڵەتانی گەورەی هەبوو ( ڕامی ) بۆ بەدەستهێنانی هاوپەیمانی لە بواری سەربازی ، وە بە نمرەی یەکەم لە بواری هێزی نەوەوی ستراتیژیدا ، هەروەها لەڕێگەی گەشەدان بە چەکی زیرەک و تەکنیکی و زانیاری بەتایبەتیش ململانێی چەک و گەشەدانیش بە چەکی کلاسیکی ستراتیژی نا نەوەوی ، هەروەها بڵاوکردنەوەی بەربڵاوانەی تۆڕی درعی بەرگریکارانەی موشەکی و بواری سەربازی بۆشایی ئاسمان ، ئەو کارەی کە دەتوانرێت ببێتە هۆی سەرەتای جوڵانەوەیەکی نوێ بۆ ململانێی چەکدارکردن و گەشەدان و بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆژی نەوەوەی و کیمیایی و بایۆلۆجی و دروستکردنی چەکی ڕەگداری تەواو یان پێکهاتەکانی و کەل و پەلی گواستنەوە ، ئەمەش بە واتای خۆ دوورخستنەوە و خۆدزینەوە و فەرامۆشکردنی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان لە بواری سنوردارکردنی چەک ، هەروەها ڕوبەری ( ڕامی) بۆ ماوەی جێگیرکردنی کاروباری دەزگای کارگێڕی دەوڵەت و هێزی چەکداری و ئاگادارکردنەوە بۆ هێرشبردنی موشەکی و چاودێری بۆشایی ئاسمان و بەکارخستنی هێزی ستراتیژی و بەکارهێنەری کۆگا نەوەویەکان و پرۆژەی وزە ناوکی و پیشەسازیە کیمیاییەکان و..هتد.د ، بە ئامانجێکی مەترسیداری تەکنەلۆژی و سەربازی ، بە واتای ئەوەی کە هەموو ئەو هۆکارانە کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر دۆخی ئاسایشی سەربازی ڕوسیای فیدڕاڵی و هاوپەیەمانیەتەکانی ، گرنگیە سەرەکەیەکان چڕ دەبنەوە لە لایەنی نرخاندنی بەرگری نیشتیمانی لە داهاتوویەکی مام ناوەند مەودادا بۆ گواستنەوەی بەرەو شێوازێژی نمونەیی لە هێزە چەکدارە روسیەکان و پارێزگاریکردن لە توانای هێزی ستراتیژی بە گەشەدان بە هەیکەلی ڕێکخستنی هەڕەمیانە و هەروەها ڕێکخراوانەی پەیوەندی نێوان هێزەکان و زیادکردنی ژمارەی یەکە و ئامرازە کوشندە بەردەوامەکان و هەروەها نەبوونی کەمتەرخەمی لە ئاستی ڕاهێنانی مانۆرە هێرشبەریەکان و بوونی هاوکاری لە نێو ڕیزەکانی سوپا .
لە پێناوی هێنانەدی ئەوەش کار لەسەر زیادکردن و ئامادەباشیی تەواوی هێزی چەکداری ڕوسیای فیدڕاڵی دەکرێت لە لایەنی توانا و ڕێکخستن و لیژنە سەربازیەکان ، هەروەها ڕاهێنانی تاکەکان و گەشەپێدانی بونیادی ژێرخانی پێویست و ناکەم و کوڕی ئامرازە پێکهێنەرە یەدەگیەکان و هەستانەوەی ناوبانگی خزمەتی سەربازی و دۆخی یاسایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن ، هەروەها گەرەنتی بەدەستهێنانی بەرنامەی حکومەت و داواکارییە تایبەتیەکانی حکومەت بە پیکهێنان و بەرهەمهێنان و لێکۆكڵینەوەی چەکو کەل و پەلی سەربازی و تیابەتی ، لەگەڵ ئامرازی پەیوەندی و پشکنین و جەنگی و ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبردنی سەربازی .
واو // پێوستە لە داهاتوویەکی مام ناوەند ماوەدا گواستنەوە بۆ سیستەمی یەکگرتوو بۆ ئامادەکردنی خواستەکانی حکومەت لە پێناوی بەرهەمهێنانی چەک و کەل و پەلی سەربازی و تایبەت بە هێزە چەکدارەکان و .هتد.د لە هێزە جۆربەجۆرەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی ، کە پێویستە بگوازرێتەوە بەرەو سیستەمێکی یەکگرتووی نوێ بە دابینکردنی پێویستیەکانی بە تایبەت لە لایەنی یاساییەوە ، بەهۆی گرنگی و دەرکردنی یاساکان لەبارەی ئەوەی کە ڕێکخستن ی پرۆسەت پێکهێنانی یەدەگە حکومیەکان و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە لە بواری ئاسایشی سەربازی .
زال // لە داهاتوویەکی مام ناوەند ماوەدا هێنانەدی هەماهەنگی لە نێوان پرۆسەی دووبارە دارشتنەوەی کۆمەڵێک پیشەسازی جەنگی و چارەسەری پێویستیەکان بۆ هێزی سەربازی و هتد.د لە هێزە جۆربەجۆرەکان و زیادکردنیان و پەرەدان بە پداویستیەکانیان لە ڕووی چەک و کەل و پەلە جەنگیەکان و بە نوێترین شێوەی سەردەم .
دووهەم : ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا
ئامانجە ستراتیژیەکان لە باری بەرجەستەبوونی ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا بریتین لە :
ئەلف // پارێزگاریکردن لە ئوصوڵەکانی سیستەمی دەستووری ڕوسیای فیدڕاڵ و مافەکان و ئازادی مرۆڤ و هاوڵاتیان و بەرگری لە سەروەری ڕوسیای فیدڕاڵی و سەربەخۆییەکەی و پارێزگاری لە ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا .
با // هەڕەشە سەرەکیەکان بەرامبەر ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا بریتین لە : کردەی جاسوسی و شێوەکانی لەسەر کاروباری ئیستخباراتی کە جێبەجێ دەکرێ لەلایەن دەوڵەتانی بیانی ، کە ئەو کەسانە کاردەکەن بۆ زیان گەیاندن بە ئاسایشی ڕوسیای فیدڕاڵی ، هەروەها ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و گروپ و ئەو تاکانەی کە ئامانجیان بریتیە لە گۆڕینی ئوصوڵی سیستەمی دەستوری لە ڕوسیای فیدڕاڵی بەوەی کە تەنگ و چەڵەمە و کۆسپ بۆ دەسەڵاتی سیاسی دروست بکەن ، وە هەروەها چالاکی توندوتیژ لە دژی پیاوانی دەوڵەت و کۆمەڵگا و سیاسی ، لەگەڵ وێرانکردنی پرۆژە سەربازی و پیشەسازیەکان کە دابینکەری متمانەی ژیانی کۆمەڵگان ، هەروەها کاتێک کردەی تۆقاندن و ترساندنی خەڵکی ئەنجام بدرێت ، دەستبردن بۆ بەکارهێنانی چەکی نەوەوی و کیمیایی – ماددەی کوژەر و کیمیایی و بایەلۆجی ، کردەی لادەرانە لەلایەنی ڕێکخستنە ناسیۆنالیستی و گروپە دینیە ڕادیکاڵەکان و هاوشێوەیان کە کردەکانیان مەترسی دروست دەکەن لەسەر یەک پارچەی خاکی ڕوسیای فیدڕاڵی و تەگەرە خستنە بەردەم ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ناوەوەی وڵات ، وە چالاکی ڕێکخستن و گروپە خراپەکارەکان لە بواری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و تەقەمەنی و هێرشکردنە سەر تاکەکان و موڵک و ماڵە تایبەتەکانیان و هێرش بۆ سەر دەسەڵات و ئاسایشی ئابووری و کۆمەڵگا و هێنانە کایەی گەندەڵی .
جیم // لە پێناوی گەرەنتی ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا کاردن لەسەر : گەشەدان بە هەیکەلی ڕێکخستنی و نەهێشتنی ڕۆتین و نا ڕونی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و وەگەڕ خستنی پلانی نیشتیمانی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی و ئاراستە هەڕەشە ئامێزەکان و مەترسیە هاوچەرخیەکان لەگەڵ نەهێشتنی تیرۆری نێودەوڵەتی و ناسیۆنالیزمی جیاخواز و سنوربەزاندنی سیاسی و دینی و لایەنە جوداخوازیەکان و پێکهێنانی میکانیزمی ئامادەباشی پێشوەخت لەبەرامبەر دروستبوونی دووبەرەکیە کۆمەڵایەتیەکان و لایەنە جوداخوازیەکان .. دیاریکردنیان و ڕونکردنەوەیان لە بەرنامەیەکی درێژخایەن مەودا تایبەت بە گەشەدان بە کاروباری پۆلیس و دەزگا ئاسایشیەکان و نوێنەرایەتی گشتی و دادوەری و دابینکردنی هێزی چەکداری ئامادەباش و کۆلێژی هاوچەرخ و باشترکردنی گەرەنتی کۆمەڵایەتی کرێکاران و پێگەیاندنی کادیر و باشترکردنی سیستەمی بەگەڕخستنی ئاسایش بۆ ناوچە پیشەسازیە جەنگیەکان و پیشەسازی وزەی ناوکی و کیمیایی بەرزکردنەوەی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی بۆ لایەنی ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵگا.
دال // پاسەوانی لە ئاسایشی سنورەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی مەرجێکە لە مەرجەکانی گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی ، ئەوەش بە واتای پێشبینی کردن لە ڕودانی کێشە نزیکەکان لە سنوری وڵات و لەناوبردنی مەترسیەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەر کە دەبنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ڕوسیای فیدڕاڵی و ئاسایشەکەی ، کە پێکدێت لە کاری ڕێکخستنە تیرۆریست و لادەرەکان لە ناردنی نوێنەرەکانیان بۆ سەر خاکی ڕوسیا و پێکهێنانی کردەی وێرانکاری تیایدا ، هەروەها قاچاغی کردن بە ماددەی هۆشبەر و سامانی بایۆلۆژی ئاوی و جۆرەکانی لە سامانی ماددی و وێژەیی لەڕیگەی سنور ڕێکخستنی کەناڵ و دەزگای نا ڕەواو ناشەرعی ، هەموو ئەوانەش دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی سنورەکانی ڕوسیای فیدڕاڵ ، بە واتای بونیەتی سنورەکان و پاراستنی نا تەواوی سنورەکان بە هۆکاری نەبوونی دەزگای سنوری بۆ ئەو ئامرازە هونەریە هاوچەرخیانەی کە هۆکاری کاریگەری نەرێنین بۆسەر چاوەدێری سنورەکانی ڕوسیای فیدڕاڵ .
ها // پێویستە گەرەنتی ئاسایشی سنورەکانی دەوڵەت بکرێت لە ماوەی پێکهێنانی کۆمەڵەیەک کە لە گروپێکی تەکنیکی بەرز پێکهاتبێ ، ئەو گرەنتیەش لە سنوری ڕوسیا لەگەڵ کازاخستان و ئۆکرانیا و جۆرجیا و ئازەربایجان نیە ، هەروەها بەرەوپیشبردن و زیادکردنی چالاکی پاسەوانی سنوری دەوڵەت لەگەڵ ناوچەی جەمسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی خوار و ناوچەی دەریای قەزوین .
واو // گەرەنتیکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕوودانی دۆخی لەناکاو لە میانی گەشەپێدان و باشترکردنی دەزگا حکومیەکان و کارکردن بۆ ئامادەباشی لە ڕوودانی دۆخی لەناکاوی سروشتی و تەکنیکی و هەروەها پەیوەندی دار بە ڕێکخستنە هاوشێوەکانی لە دەرەوەی وڵات .
سێهەم : پێشکەوتنی بار و گوزەرانی ژیانی هاوڵاتیانی ڕوس .
ئامانجە ستراتیژیەکان بۆ گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی چلۆنایەتی ژیانی هاوڵاتیانی بەم شێوەیە :
ئەلف // کەم کردنەوەی جیاوازی لە ژیانی دانیشتوان و سەقامگیری رنەوەکانی وڵات لە داهاتوویەکی مام ناوەند ماوە و مەودا دوور و چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی دۆخی دێموگرافیای ڕوسی .
با // ڕوودانی قەیران لە ڕێکخڕاوە دارایەکان و بانکە نیودەوڵەتیەکان و زیادبوونی ململانێ لە پێناوی بەهێزبوونی سەرچاوەی وزە و ئاو و کەل و پەلی خواردەمەنی ، هەروەها دواکەوتووی لە لالەیەنی تەکنیکی .. مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دروست دەکات .
جیم // دەبێت گەرەنتی بکرێت بۆ ئاسایشی خۆراک لە ماوەی گەشەی تەکنیکی بیۆلۆژی و هەبوونی بەدیلی نیشتیمانی بۆ ماددەی خۆراکی هاوردە و ڕاوەستانی کێشە دروست کردنی سەرچاوەکان لە خاکدا ، وە هەڵمژینی خاکی کشتوکاڵی ، وە چارەسەری بی کۆنتڕۆڵی دەرەکی لەسەر بازاڕی ناوخۆ و بڵاوبونەوەی بەرهەمی خۆراکی دەستکەوتوو لە سەوزە و پرۆتینی گۆڕاوی بۆماوەیی ، بکرێت .
دال// لە پێناو گەشەی کەرتی ناوخۆیی نیشتیمانی دەرمان ، ئەوا پێویستە ڕێکاری شیاو بەرامبەر بە هاوردەی بیانی بگرێتەبەر .
چوارەم : گەشەی ئابووری
ئەلف // انضیمامی ڕوسیا لەگەڵ گروپی پێنج وڵاتە سەرکردەکان لە ڕووی قەبارەی گشتی بەرهەمی نێوخۆ و دەستکەوتی پرۆژەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی ئابووری و تەکنیکی باڵا کە دەلالەت دەکات لە ئامانجە ستراتیژیەکان بە نیسبەتی ڕوسیاوە .
با // گرنگترین مەترسی و بەڕووشاخانەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لە ئایندەی دوور مەودادا بریتین لە پشت بەستنی ئابووری نیشتیمانی لەسەر هەناردەی ماددەی خاو و بەکارهێنانی تواناکانی لە کێبڕکێ و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەسەر سامانە نیشتیمانیەکان و قۆستنەوەی سەرچاوە سروشتیەکان و وزە و ڕێسا پیشەسازیەکان و نەهێشتنی هاوهێزی لە گەشەپێدانی هەرێمی و نەرێنی دەزگای دارایی نیشتیمانی و گەندەڵی و بڵاوکردنەوەی تاوان لە لایەنی پەیوەندیە دارایی و ئابووریەکان و کۆچی نا شەرعی .
جیم // کارکردنی چالاکەنە بۆ ڕێکخستنی ئابووری دەوڵەت و گەشەپیدانی و کۆنتڕۆڵی بازرگانی و تەرازوی پارەدان و کورت هێنان لە تەرازوودا ، گواستنەوەی بۆ باری ئابووریەکی گەشەسەندوی هاوچەرخ و داهێنانکاری و هەڵسان بە قەڵاچۆکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکە پەیوەستدارەکانی لە وڵاتدا .
دال // ئەو کاریگەرەیە نەرێنیانەی کە لەلایەنی ئابووریەوە بەرەوڕووی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسی دەبنەوە بریتین لە کەمی بڕی سەرچاوەی وزە و ئاو و نەبوونی سەرچاوەی بایۆلۆجی و گرتنەبەری ڕێکاری ناڕەواو و ڕکابەری نا شەریف لە دژی ڕوسیا و پێشبینیکردن لە قەیرانی نوێ لە ڕێکخراوە ئابووری و داراییە جیهانیەکان .
ها// لە پێناو گەرەنتیکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی گەشەی ئابووریەوە ڕوسیای فیدڕاڵی هەوڵە سەرەکیەکانی چڕ دەکاتەوە لە گەشەپیدانی زانست و تەکنیک و فێرکردن و ڕاهێان و بەرەوپێشبردن و نەهێشتنی کەم و کوڕیەکانی دەزگا وەبەرهێنی و دارایی نیشتیمانی ، وە ئەوەش بەرژەوەندیەکی ئاست بەرز بۆ ئاسایش پێکدەهێنێت لە بواری بەرگری و پیشەسازی و بۆ خۆشبەختی نیودەوڵەتیش .
واو// ئاسایشی وزە بە یەکێک لە ئاراستە گرنگەکانی گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت لە لایەنی ئابووری لە ماوەی دوور مەودادا ، هاوکاری فرە لایەن لەبەرژەوەندی پێکهێنانی بازاڕی سەرچاوەکانی وزە دادەنرێت کە ئەمەش کۆکە لەگەڵ پرینسیپەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و ئاڵوگۆڕی تەکنیکی داهاتووی یەکانەیی تایبەت بە قازانجی وزە و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی جێگرەوە ، لە مەرجە گرنگە سەرەکیەکان بۆ هێنانە دی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی وزەی جیهانی ، ئەرێنی ئاسایشی ووزە بە نمرەی یەکەم پەیوەستە بە پێویستەیەکەی بە بڕی تەواوی سەرچاوەی وزە و جۆرەکەی و بەکارهێنانی چالاکانەی ،هەروەها لە ڕێگای بەرزکردنەوەی توانای کۆمپانیا نیشتیمانیەکان بۆ ڕکابەری و پێشگیری لە ڕودانی قۆرغکاری سەرچاوەی وزە و پێکهێنانی یەدەگی ستراتیژی سوتەمەنی و هێزی بەهەمهێنانی جیگرەوە و دابینکردنی سەقامگیری لە بەکارخستنی دەزگا کارۆحەڕاڕی .
زال// لە پێناو گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئایندەیەکی مامناوەند ماوەدا ڕوسیا هەڵدەستێ بە گەشەدان بەو کەرتە ئابووریانەی کە شیاوی ڕکابەرین وە هەروەها هەڵدەستێ بە فراوانکردنی بواری بازاڕی چەکی نیشتیمانی و زیادکردنی چالاکی کۆمەڵگا وزەیەکان و سوتەمەنی و پەنابردن بۆ گەشەپیدانی ستراتیژی کەرتی گشتی و تایبەت و مۆڵەتدان بە چاکسازیەکانی بونیەتی ژیرخانی تایبەت بە وزە و گەیاندن و گواستنەوە و زانیاری و بواری سەربازی بە تایبەت لە ناوچەی جەمسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سیبیریا و ڕۆژهەڵاتی خواروو .
پێنجەم : زانست و تەکنیک و خوێندن
ئامانجە ستراتیژیەکان بۆ گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی زانست و تەکنیک و خوێندن بریتین لە :
ئەلف // گەشەدان بە دەزگا زانستی و تەکنەلۆژیە حکومیەکان بە گەرەنتیەکی دیاری توانای ڕکابەری ئابووری نیشتیمانی دادەنرێن و وڵامدەرەوەی پێویستیەکانی بەرگری نیشتیمانی لە سۆنگەی هەماهەنگی چالاک لە توێژینەوەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی و گەشەدان بە سیستەمی هاوچەرخ و داهێنانی نیشتیمانی و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا و پسپۆڕیە جۆرەبەجۆرەکانی دانیشتوان و پێگەیاندنی کارمەند و هێنانەدی گەشەپیدانی زانستی شیاو بۆ ڕکابەری .
با // خوێندنی دواکەوتوانە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە بواری زانست و تەکنیک و خوێندن هەروەها جیاوازی دانان لە بواری گواستنەوە بۆ دەزگای تەکنەلۆژیای نوێ و پشت بەستن بە هاوردەکردنی جیهاز و ئامراز و کەل وپەلی زانستی و تەکنیکی دەرەکی و قاعیدەی بەیاناتی کۆمپیوتەری و کەل و پەلی ستراتیژی و هەناردە نا شلیەکان و تەکنیکات کە شایستە بن بۆ ڕکابەری لەگەڵ هاوشێوە بیانیەکانیان و لەگەڵ سەپاندنی سزای بێ مەرج لەسەر دامەزراوەی فێرکردنی نیشتیمانی و پاشخانکردنی ڕێسا و یاسا هاوچەرخیەکان و دەستپێشخەریکردن لە هاندان لە لایەنی نوێکاری و داهێنان و ڕامیاری پیشەسازی و ئاستی گوزەرانی نەرێنی ئەندازیار و هەروەها هاندانی مامۆستا و پرۆفیسۆران و ئاوڕدانەوە لە ئاستی نزمی خوێندن و ڕاهێنانی پسپۆڕان و خوێندنی بنەڕەتی و خوێندنی باڵا .
جیم// ئاسایشی تەکنەلۆژی بە ئاراستەیەکی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیای فیدڕاڵ دادەنرێت ، لە پێناو ئەوە پیویستە گەشەبدرێ بە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە لایەنی نوێکاری و داهێنان و پیشەسازی ، هەروەها گەشەدان بە زانستە بنەڕەتیەکان و زانستە سروشتیەکان و چاکسازی خوێندنی حکومەتی فیدڕاڵی و بۆ پڕکردنەوەی پیویستیەکانی دەوڵەت بۆ پسپۆڕانی تەواو شارەزای باڵا و کارمەندی بە توانا .. ئەوا دادەنرێت بە کارە لەپێشینەکانی دەوڵەت لە لایەنی گەشەپیدانی هاوچەرخانە و داهێنانە بۆ ئابووری نیشتیمانی ، لەبەر ئەوە پێویستە گرنگی بدرێت بە بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت و گشتی لە بواری زانست و تەکنیک ، کە دۆخەکە بەوە سەرکەوتو دەبێت کاتێک تەواوکاری لە نێوان زانست و پیشەسازیدا هەبێت ، لێکۆڵەران بەردەوام کار لە بەرژەوەندی چارسەری ئەرکە ستراتیژیەکانی بەرگری نیشتیمانی و ئاسایشی دەوڵەت و کۆمەڵەگا دەکەن ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەی وڵات بەشیوەیەکی سەقامگیر .
شەشەم : تەندروستی گشتی
ئامانجە ستراتیژیەکانی لایەنی لەبەرچاوگرتنی تەندروستی گشتی :
ئەلف // زیادبوونی تەمەن کە یەکێکە لە هۆکارەکانی لەکارکەوتن و مردن وەک زوعفێکی کار ، ئەوا هەوڵدان بۆ پێشگیری بە نەخۆشیەکان و پێشەکەشکردنی ئامرازی چارەسەر پشت بەستوو بە توانای بەرز و تەکنیکاتی پێشکەوتووی هاوچەرخ و گەشەدەان بە جۆرەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و چاودێری چلۆنایەتی و چالاکردنی زیاتر و پشت بەستن بە چارەسەری دەرمان و ماددە سروشتیەکان .
با // پەرەئەستاندنی بڵاوبونەوەی پەتای گوازراوە و بڵاوبونەوەی لە نەخۆش ڕێگریکردنی زەحمەتە ( ئایدز و دەردە باریکە” سل ” و خووگرتن بە ماددەی هۆشبەر و کهولی لە گرنگترین بەڕوشاخان( تحدیات )ەکانی بەردەم ئاسایشی نەتەوەیین لە لایەنی تەندروستی گشیین .
جیم // پێویستە لە بواری تەندروستی گشتی لە داهاتوویەکی مام ناوەند مەودا و دوور مەودادا لەم ڕێگایەوە ئەمانە بکرێن :
١- پێداچونەوە بە بەرنامەی نیشتیمانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی مەترسیدارە بەکۆمەڵەکان و لەنێویشیدا شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و خووگرتن بە ماددەی هۆشبەر و کهول و شەکرە .
٢- هەڵویستەکردن بۆ دیاریکردن و چارسەری نەخۆش و گەشەدان بە سیستەمی حکومکردنی چلۆنایەتی چارەسەری تەندروستی و پیگەیاندنی پسپۆڕی لە بواری تەندروستی و لەش ساغی گشتی .
٣- گۆڕینی ئامرازی چارەسەر و جیاکردنەوەی هۆکار و پێشبینی پەتای گوازراوە کە بەهۆی ئەو ڤایرۆسانەی کە دەبنە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی گەدەی مەترسیدار ، هەروەها بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژی هاوچەرخ و بەرنامەی حکومەت لەلایەنی مامەڵەی درێژخایەنی کە لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت.
حەوتەم : ڕۆشنبیری گشتی .
ئامانجە ستراتیژیەکان بۆ گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی ڕۆشنبیری برتین لە :
ئەلف // هاندانی دانیشتوان تاوەکو ئاگایان لە باشترین نمونەی ڕۆشنبیری و هونەری نیشتیمانی و بیانیش هەبێ ، لە ڕێگای بنیادنانی دەزگای ڕاگەیاندن لە هەموو بوارەکان و ئامادەکردنی کەشێکی ئاشتیانە بۆ پاڵنانی دانیشتوان لە ڕێگەی گەشەدان بە دەزگاکانی چالاکی ڕۆشنبیرکردن و بەرزکردنەوە و ڕێکخستنی چالاکیە زیهنیەکان و خوێندن بە منداڵان و کاری ئەزمونکاریان لەدەرەوەی خوێندگاکان بۆ تەرخانبکرێت ، وە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی توانا ڕۆشنبیریەکان لە هەموو کیانەکانی ڕوسیا و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریە هەرێمیەکان لەبواری ڕۆشنبیری دا .
با // زاڵبوونی بەرهەمە ڕۆشنبیریە بەکارهێنراوەکان ( ئیستهلاکیەکان ) هەژمار دەکرێن بەوەی کە وڵامدەرەوەی بۆ ئاستێکی ڕۆشنبیری پێویست لاوازە هەروەها زماندرێژیکردن بەسەر زانا و مامۆستا ڕۆشنبیریەکان مەترسی سەرەکی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لە بواری ڕۆشنبیری پێک دەهێنن .
جیم // هەوڵەکانی دووبارە پێداچونەوە بە مێژووی ڕوسیا و ڕۆڵی و پێگەی لە مێژووی جیهانی و بانگەواز بۆ ژیانێکی باش بە ڕواندنەوەی توندوتیژی و هەڵچونی نەتەوایەتی و دینی و ئیتنی ..کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ئاسایشی نەتەوەیی لە بواری ڕۆشنبیریدا هەیە .
دال // باشترکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەنی ڕۆشنبیری گەشەپێدراو و دەستگرتن بە ڕۆشنبیریەکی ڕەسەن و ئەصڵ بۆ گەلی ڕوسیای فیدڕاڵی فرە نەتەوە ، وە گەشەدان بە بەها دەرونیەکانی هاوڵاتیان و هەروەها گەشەدان بە ڕێسای ماددی و تەکنیکاتی کەرتی ڕۆشنبیری و خۆشگوزەرانی ، وە باشترکردنی سیستەمی پێگەیاندنی کارمەند و باشتررکردنی گەرەنتی کۆمەڵایەتی و گەشەدان بە بەرهەمهێنانی سینەمای نیشتیمانی و شوێنە ڕۆشنبیریە گەشتیارییەکان و سەپاندنی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت لەسەر پڕکردنەوەی خواستەکان بە بەرهەمهێنانی دراما و ئامرازەکانی بڵاوکردنەوەی و بەرهەمێنانی نوسین و چاپکردن و پێکهێنانی بەرنامەی تی ڤی و سەرچاوەکانی ئینتەرنێت ، هەروەها پەنابردن بۆ توانا ڕۆشنبیریەکانی ڕوسیا بە گەشەپێدانی هاوکاری نیودەوڵەتی فرە لایەن .
هەشتەم : ژینگە .
ئامانجە ستراتیژیەکان بۆ گەرەنتی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەنی ژینگە :
ئەلف // پارێزگاریکردن لە ژینگە و گەرەنتیکردنی بەرگری لێی ، لێکۆڵینەوەکردن لەسەر چالاکیە ئابووریەکان لە پرسی چلۆنایەتی کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و هەروەها پرسی زیادبوونی چالاکیە ئابووریە جیهانیەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ژێر زەویدا ڕوودەدەن .
با // بەفیڕۆدانی ماددە خاوە سروشتیەکان و ئاو و سەرچاوە ژیاریەکان کاریگەری نەرێنی دادەنێن لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەنی ژینگە ، هەروەها بوونی ئەو ناوچانەی کە ناسراون بە ژینگە زیانبەخشەکان بۆ دانیشتوان لە ڕوسیای فیدڕاڵی دا .
جیم // دەستوەردان و لێکۆڵینەوە لە ژینگە بە هۆکاری مانەوەی ژمارەی زۆر لە کارگە و ناوچە پیشەسازیە زیانبەخشەکان ، کارکردن بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە ڕاگرتنی ژینگە ، هەروەها دابینکردنی بودجە و ڕێکارە پێویستیەکان لە دەرکردنی یاسا و ڕێسای پێویست بۆ ئەو بوارە ، مانەوەی ماددەی تیشکدانەوەی کانەکان لە کارپێکردنی پیشەسازیە نا نەوەوەیەکان لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت مەترسین ، هەروەها بە فیڕۆدانی ماددە خاوەکان و بەکارهێنانی ڕێژەی زۆری سامانە سروشتیەکان مەترسی گەورە لەسەر ژینگە پێکدەهێنن .